Consul General of the Republic of Greece Stavros Kirimis visited Fly Erbil headquarters today to discuss the opening of direct flights between Erbil and Athens.
During the visit, the two sides discussed the strengthening of tourism relations between Erbil and Athens through the opening of direct flights.
He added that plans are being made to issue tourist visas in the near future in order to increase tourist traffic between the two countries.
Meanwhile, Fly Erbil CEO Lawand Mamondy said that they have taken into consideration the issue of opening flights between Erbil and Athens and the tourist route between the two countries and are making serious efforts to open the direct route to connect the two capitals nearby.
كونسوڵی گشتیی كۆماری یۆنان و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری فلای ئەربیل كۆبوونەوە
بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كردنەوەی گەشتی راستەوخۆ لەنێوان هەولێر – ئەسینا، ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێز ستاڤرۆس كیریمیس، كونسوڵی گشتیی كۆماری یۆنان سەردانێكی بۆ نوسینگەی سەرەكیی هێڵی ئاسمانی فلای ئەربیل ئەنجامدا و لەلایەن بەڕێز لاوەند مەموندی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای فلای ئەربیل پێشوازیی لێكرا.
لەمیانی سەردانەكەدا پتەوكردنی پەیوەندیی گەشتیاریی لەنێوان هەولێر و ئەسینا لەرێگەی كردنەوەی گەشتی راستەوخۆ تاوتوێكرا و لای خۆیەوە ستاڤرۆس كیریمیس پشتیوانیی خۆی دوپاتكردەوە تایبەت بە هاریكارییان لە كردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان و زیادكردنی فڕۆكەی سەرنشین و كارگۆ. ئاماژەی بەوەشكرد لە داهاتوویەكی نزیكدا پلان دادەنرێت بۆ پێدانی ڤیزای گەشتیاریی بەمەبەستی زیاتركردنی هاتوچۆی گەشتیاریی لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
هاوكات لاوەند مەموندی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای فلای ئەربیل لەمیانی گفتوگۆكاندا جەختیكردەوە بابەتی كردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەولێر – ئەسینا و هێڵی گەشتیاریی نێوان هەردوو وڵاتیان بە هەند وەرگرتووە و هەوڵی جددی دەدەن بۆ كردنەوەی ئەو هێڵە راستەوخۆیە بەمەبەستی گرێدانی هەردوو پایتەخت پێكەوە بۆ هاتوچۆی كارگۆ و گەشتیاران لە داهاتوویەكی نزیكدا.