A delegation of Fly Erbil with Kurdistan Tourism participates in the Arabian Travel Market Fair in Dubai.

A delegation of Fly Erbil led by Lawand Mamody, Authorized Director of Fly Erbil with Kurdistan Regional Tourism, accompanied by a number of Kurdistan tourism companies will participate in the Arabian Travel Market (ATM) exhibition to be held from May 6 to 9 in Dubai, United Arab Emirates.

The exhibition is held with the participation of a large number of tourism companies and institutions and is considered one of the most important exhibitions in the world in the field of tourism. For the first time, more than 70 tourism and aviation companies from the Kurdistan Region will participate in the stand alongside the tourism delegation.

The aim of the participation is to introduce and market the tourist and archaeological sites of the Kurdistan Region and introduce the participants of the exhibition to the nature and solitude and the role of the Kurdistan Region in building civilization.

Kurdistan Stand Name: Kurdistan Tourism

Address inside the exhibition: Middle East section

Stand Number: ME1335

More than 70 tourism and aviation companies from the Kurdistan Region will also be present at the tourism stand.



شاندێکی فلای ئەربیل لەگەڵ گەشتوگوزاری کوردستان بەشداری دەکات لە پێشانگای بازاڕی گەشتیاری عەرەبی لە دوبەی

شاندێکی فلای ئەربیل بە سەرۆکایەتی لاوەند مەموندی بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی فلای ئەربیل لەگەڵ گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە یاوەری ژمارەیەک کۆمپانیای گەشتیاری کوردستان بەشداری دەکەن لە پێشانگای بازاڕی گەشتیاری عەرەبی (ATM) کە بڕیارە لە رۆژانی ٦ تا ٩ ی ئایار لە شاری دوبەی، وڵاتی ئیماراتی یەکگرتوویی عەرەبی بەڕێوەبچێت.

پێشانگاکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاری وڵاتان بەڕێوەدەچێت و بە یەکێک لە پێشانگا هەر گرنگەکانی جیهان لە بواری گەشتیاری ئەژمار دەکرێت. هاوکات بۆ یەکەمین جاریشە زیاتر لە ٧٠ کۆمپانیای گەشتیاری و فرۆکەوانی هەرێمی کوردستان هاوشانی شاندی گەشتوگوزار لە ستاندی تایبەت بە هەرێمی کوردستان بەشدار دەبن.

ئامانج لە بەشداریکردن بریتیە لە ناساندن و بەبازاڕکردن بۆ شوێنە گەشتیاری و شوێنەوارییەکانی هەرێمی کوردستان و ئاشناکردنی بەشداربووانی پێشانگا بە سرووشت و تەنهایی و رۆڵی هەرێمی کوردستان لە بنیادنانی شارستانیەت و درووستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان کۆمپانیا گەشتیارییەکانی کوردستان و وڵاتانی بەشداربوو بە مەبەستی راکێشانی سەرنجی گەشتیاران.

ناوی ستاندی کوردستان: Kurdistan Tourism

ناونیشان لەناو پێشانگا: بەشی Middle East

ژمارەی ستاند؛ ME1335

هەروەها زیاتر لە ٧٠ کۆمپانیای گەشتیاری و فرۆکەوانی هەرێمی هەرێمی کوردستان لە ستاندی گەشتوگوزار ئامادە دەبن.