لە رێکەوتی ٢٠٢٤/١١/١٤ بەڕێز لاوەند مەموندی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فلای ئەڕبیل لە یەکەم رۆژی پێشانگای گەشتیاری سلێمانی پانێڵێکی دەربارەی پلان وبەرنامەکانی فلای ئەڕبیل بۆ خاوەن کۆمپانیا و نووسینگەکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری پێشکەش کرد.
لەم پانێڵەدا بەڕێوەبەری جێبەجێکار گفتوگۆیەکی کراوەی لەگەڵ ئامادەبووان کرد دەربارەی گرفتەکانی بەردەم کۆمپانیاکان و چۆنێتی پێشخستنی کاری نێوان نووسینگەی سەرەکی فلای ئەڕبیل و بریکار و کۆمپانیاکانی گەشتیاری کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەوگرفتەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکانی بەردەم پێشخستنی کاری کۆمپانیاکان و دۆزینەوەی رێگا چارەی دروست بۆیان.
لەکۆتاییدا گفتوگۆییەکی چڕکرا دەربارەی پلان و ستراتیژیەتی کاری فلای ئەڕبیل لە داهاتوو، بۆ ئەوەی سوود بە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری کوردستان و هاونشتیمانیان و گەشتیاران بگەیەنن و لەرووی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بەباشترین کوالێتی بۆ گەشتیاران.